ئاسایشێکی سلێمانی کوژرا

ئاسایشێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی گوولە لەدەستدەرچوونەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەحمەد نادر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە" شەوی ڕابردوو کارمەندێکیان لە بازگەی بانی مەقان لەکاتی دەوامدا گوللـەی لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کارمەندەکە دانیشتووی چەمچەماڵ بووەو تەمەنی ٣٣ ساڵەو ڕووداوەکەش تەنیا بەهەڵە بووە و گوللـەی لەدەست دەرچووە.





AM:10:40:27/06/2017