ڤیدیۆیەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاندوە
داوا دەكەن موسڵمانان دۆعای بەخێریان بۆ بكەن

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە شارۆچكەی كەلار چەند هاولاتییەك لەبەر تیشكی گەرمی هەتاو هێلكە و ڕۆن دەكەن و ڤیدیۆكەش بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاوبۆتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوێنێ سێ شەممە، كە سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بوو، پلەكانی گەرما لە شارۆچكەی كەلار گەیشتۆتە 50 پلە و گەرماكەی هێندە بەتین بووە، كار گەیشتۆتە ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لەبەر تیشكی خۆر و بەبێ ئاگر دەستیان كردووە بە دروستكردنی هێكە و ڕۆن.





PM:05:45:28/06/2017