بە وێنە.. نهێنی دەرکەوتنی عەلی خامەنەئی بە چەکی قەناسەوە ئاشکرا بوو

رابەری کۆماری ئیسلامی لەیەكەم رۆژی جەژندا بە چەکێکی قەناسەوە دەرکەوت، ئەمەش بووە جێگای راڤەکردنی لێکۆلەرە سیاسییەکان.

ئەمە چەند جارێکە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنئی بە چەکەوە دەردەکەوێت و وتار دەخوێنێتەوە، لێکۆڵەرە سیاسییەکان راڤەی جیایای بۆ دەکەن، زاڵترینیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو چەکە بە واتای " شیر" سەردەمی پێغەمبەر دێت و ئامانجیش لێی  پرسی "جیهادە".

عەلی خامەنەئی لە ساڵی ٢٠١٥ شدا لە رێککەوتنی نێوان ئێران و ولآتانی شەش لەسەر کێشە ناوەکییەکەی ئەو ولآتە، بە چەکەوە دەرکەوت.

ئەو چەکەی لە بەردەم خۆێدا دایناوە، چەکی جۆری قەناسی " دارگۆنۆفە ".





AM:10:57:29/06/2017