ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار خانمە پێشکەشکارێکی نوێ لە
کەناڵی NRT عەرەبی دەرکەوتوو و جوانییەکەشی بووەتە جێگەی
سەرنجی بینەرانی ئەو کەناڵە.
دامەزراوەی میدیایی نالیا ئەمڕۆ ئاشکرایکرد
زینەب سامر، بووەتە پێشکەشکاری نوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی و ئەو خانمە ئەمڕۆ
بەرنامەی بەیانیانی کەناڵەکەی پێشکەشکردووە.
ئەو خانمە پێشکەشکارە پێشتر لە کەناڵی
شەرقییە کاریکردووە و وەک لە پڕۆفایلەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی
کە هاوسەرگیری کردووە و ئەو بەردەوام حەزی بە دروستکردنی تاتۆیە بە خەنە.