سێ ئافرەتی دیكەی ئێزدی رزگاركران

بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوان لەلایەن داعشەوە، رزگاركردنی ژنێكی بەساڵاچووی ئێزدی راگەیاند.

حسێن كۆرۆ قائیدی بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوان لەلایەن داعشەوە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوە، ئافرەتێكی تەمەن 65 ساڵ، لە موسڵ لە دەستی داعش رزگاركراوە، كە خەڵكی گوندی تەل قەسەبە و بە كەسوكاری شادبۆتەوە.

حسێن قائیدی ئاماژەی بەوەشداوە "پۆلیسی فیدرالی عیراق كێشەیان بۆ پرۆسەكە دروستكردووە و دوو رۆژ بووە خەریكی رزگاركردنی ئەو ژنە بوون، دواجار توانیویانە ئازادی بكەن".

هاوكات باس لە رزگاركردنی دوو كچی دیكەی ئێزدی لەژێردەستی داعش دەكرێت و گەیشتونەتە شوێنێكی ئارام.



AM:09:56:01/07/2017