مه‌ریوان وریا قانع هۆكاری نه‌چوونی بۆ "ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی پارتی" ئاشكرا كرد
مه‌ریوان وریا قانع، نوسه‌ر و روناكبیری كورد رایده‌گه‌یه‌نێت "ناچمه ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی پارتی"، ده‌شڵێت "میدیای پارتی له خوار هه‌موو ئاستێكی ئه‌خلاقی و سیاسی ده‌ستیان كردووه به داتاشینی تۆمه‌ت بۆ رووناكبیران".
ناوبراو كە مامۆستای زانكۆیە له هۆڵه‌ندا، له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی نه‌وادا رایگه‌یاندووه "تا پێم بكرێت ناچمه ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كورستاندان".
له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌شی، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری میدیای پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و له خوار هه‌موو ئاستێكی ئه‌خلاقی و سیاسی ده‌ستیان كردووه به داتاشینی تۆمه‌ت بۆ من و به‌شێكی گرنگی رووناكبیران و لایه‌نی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه".
PM:01:00:01/07/2017