ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا چەند كۆبوونەوەیەكی
گرنگ لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرسی ڕیفراندۆم لەنێوان گۆڕان و یەكێتی
لەلایەك و یەكێتی و پارتی لەلایەكی دیكە دەكرێن.
د. ئاراس
حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕووداوی راگەیاندووە،
لەم هەفتەیەدا چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان یەكێتی و گۆڕان لەلایەك و یەكێتی
و پارتی لەلایەكی دیكە دەكرێن، سەرجەم كۆبوونەوەكانیش بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و
پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەبن.
سەرکردەکەی
پارتی لەبارەی پێشنیازی كاراكردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی د. یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمان بۆ
دانیشتنێك و پێدانەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەر بە بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژەی
بۆ ئەوە کردووە کە ئەوە پێشنیازی یەكێتی بووە. وتوشییەتی: "چاوەڕێ دەكەین
بزانین كۆبوونەوەكانی ئەمجارە چ ئەنجامێکیان دەبێ، بەڵام بۆ سەركەوتنی ڕیفراندۆم
پارتی هەموو كارێك دەكات".
ناوبراو
ڕاشیگەیاندووە کە ڕیفراندۆم لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا (25-9-2017) هەر دەكرێت. و هەموو هەوڵێكیان بۆ
ئەوەیە بزووتنەوەی گۆڕانیش بەشداری ڕیفراندۆمەکە بکات.