ماوەی پێدانی کارەبای هەولێر راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، خشتەی پێدانی كارەبایان بۆ مانگی تەمووز ڕاگەیاند و لەشەو و رۆژێکدا 21 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان.

حوسێن حەمە قادر بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " بەكۆی گشتی كارەبای نیشتمانی  10 سەعات كارەبا دەدرێت ئەگەر هیچ كێشەیەكی نەبێت ڕەنگە ڕۆژانە حەوت سەعات بێت ڕۆژی داهاتوو 13 سەعات بێت".

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە  بەگوێرەی خشتە نوێکە هاوڵاتیان لە 24 کاتژمێر تەنها لە سێ‌ کاتژمێری كارەبای نابێت، كاتەكانیش شەش یۆ حەوتی بەیانی، 11 بۆ 12 نیوەڕۆ و لە سەعات شەش بۆ حەوتی ئێوارە كارەبا دەبڕێت.

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێت، بەكۆی گشتی هیچ كێشەیەك نەبێت لە كارەبای گشتی، كارەبای هەولێر دەبێتە 21 سەعات و تەنیا سێ سەعات كارەبا نابێت، ئەگەر مۆلیدەكانیش كارەبای دوای شەش سەعات پێ كرد، ئەوا دەتوانێت بۆ ماوەی یەك سەعات كارەبا ببڕێت و دواتر پێی بكاتەوە.




PM:12:33:03/07/2017