کەرکوک و هەولێر گەرمترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم دەکات و ئاشکرا دەکات کە بەڕادەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما بەتایبەتی لە کەرکوک و هەولێر بەرزدەبنەوە.

هاوکات ماڵپەڕی جیهانی http://www.accuweather.com تایبەت بەکەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پلەی گەرمای کەرکوک ٤٨ پلە دەبێت و هەولێریش ٤٧ پلە دەبێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەمڕۆ و سبەینێ چوار شەممەش بەردەوام دەبێت.



PM:12:03:04/07/2017