لەمەودوا رێوڕەسمی تەعزێ لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت

لەكۆبوونەوەیەكی وەزیری ئەوقاف‌و زانایانی ئاینی شارەكانی هەرێم بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی مەراسمی پرسە لە هەرێمی كوردستان درا.

ئەمرۆ لەشاری هەولێر وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی و زانایانی ئاینی لەشارەكانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە لەبارەی بڕیاردران لەسەر بەرێوەچوون و رێكخستنی پرسە لەهەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا سەرجەم پێشنیارەكان كۆبكرێنەوە پاشان وەزارەت بیكاتە بڕیارە.

بەشیر حەداد سەرۆكی بۆردی یەكخستنی گوتاری ئاینی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم كۆبونەوەی ئەمرۆ پێشنیارێكی زۆر كرا لەبارەی كات و شێوازی و چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرسە لەهەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیاردرا بەهۆی زۆری پێشنیارەكان بۆ ماوەی چەند رۆژێك كۆبكرێنەوە و بدرێ‌ بەلیژنەی تایبەت مەندی ئەو كارە و پاشان وەزارەت بیكاتە بڕیار.

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە پێشنیار كراوە كاتی پرسە كەم بكرێتەوە و هەروەها قورئانخوێنی ژن لەپرسەی ژنان نەهڵێدرێی و ئەو كەسانەشی قورئان دەخوێنن باجی تایبەتیان بۆ بكرێ‌ و لەگەڵ نەهێشتنی پرسە لەنێوان شارێك بۆ شارێكی تر.




PM:04:14:04/07/2017