كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕێنمایی نوێ بۆئیش پێكردنی ئامێرەكانی ناوماڵ دەردەكات و داوا لەهاوڵاتیان دەكات ڕۆژانە لەكاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ تاوەكو 10ی شەو كەمترین ئامێر ئیش پێ بكەن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەئاگادارینامەیەكدا رایگەیاند "ڕۆژانە لە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ تاوەكو 10ی شەو، ئەو كاتەیە كەپێ دەوترێت كاتی بازۆریی و لەو كاتەدا خواست و بەكارهێنانی وزەی كارەبا زۆر زیاد دەبێت و ئەم كاتەش لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر و لەوەرزێكەوە بۆ وەرزێكی تر جیاوازە".

هەروەها هاتووە " پێویستە بەشداربووانی كارەبا لەوكاتەدا ئەنجامدانی هەندێ كاروباری ناوماڵ بۆ كاتێكی تر دوابخەن بۆنموونە وەك بەكارهێنانی و ئوتوكردن و بەكارهێنانی چەند ئامێرێكی تری كارەبایی و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی سپلێت لەماڵ و نووسینگەكاندا".

لە ئاگادارینامەكەدا هاتووە "وزەی كارەبا لەڕێگەی سووتاندنی سووتەمەنییەوە بەرهەم دەهێنرێت لەوێستگەكانی كارەبادا، لەئەنجامیشدا غازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و چەند غازێكی تر دەچێتە هەواوە كەمەترسیەكی گەورەیە لەسەر ژینگە هەیە، كەواتە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەبا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگە بەغازە زیان بەخشەكان".



PM:05:52:04/07/2017