شاسوار عەبدولواحید خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید دەكات؟

شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا لە وەڵامی كۆمێنتی فانێكی لە فەیسبووك دەڵێت "هێشتا 2 ساڵم ماوە خۆم بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید بكەم".

شاسوار لە كۆمێنتی یەكێك لە پۆستەكانی فەیسبووكیدا لەلایەن هاوڵاتیەكەوە پرسیاری ئەوەی لێدەكرێت كە "ئایا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید دەكات؟".

خاوەنی گردپی كۆمپانیاكانی نالیا لە وەڵامدا ڕەتی ناكاتەوە بیرۆكەی كارێكی وای هەبێت و دەڵێت "لەبەرئەوەی 28 ساڵم لە ئێستادا ناتوانم خۆم بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەم، چونكە ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید دەكات دەبێت لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەشێك لە میدیا و پەیجەكانی نزیك لە پارتی باس لەوە دەكەن كە شاسوار عەبدولواحید بەنیازی دروستكردنی حزبێكی نوێیە و بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەشداری دەكات.



PM:03:22:06/07/2017