بارزانی: دوای ریفراندۆم گفتۆگۆ لەگەڵ بەغدا ‌و وڵاتانی ناوچەكە دەكەین

مەسعود بارزانی رایگەیاند لە پاش بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، سەبارەت بە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا‌و وڵاتانی ناوچەكە دەست پێدەكەن‌و پێیشیوایە دەنگی بەڵێ دەیباتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرزی ئەمەریكی، ئەمرۆ 6ی تەمموز، مەسعود بارزانی راگەیاند كە هەوڵەكانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ ناكشێنەوە، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە هەوڵ دەدەن گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا‌و هێزە هەرێمایەتییەكان بكەن.

ئاماژە بەوەش دەكات كە ریفراندۆم لە 25ی سیپتەمبەر بەڕێوەدەچێت، دواتر كات بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی دیاری دەكەن، بەڵام كاتەكەیان بێ سنور نابێت.

پێشبنیش دەكات كە ریفراندۆمەكە دەنگی بەڵێ بەدەست بێنێت.



PM:04:35:06/07/2017