گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕیفراندۆم ناکەن

گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ناکەن و یەکێتیش بە ڕاوێژ لەگەڵ گۆڕاندا بڕیار دەدات.

بڕیارە ڕۆژی شەممە بارزانی لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمدا دابنیشێت و تا ئێستاش یەکێتی ئەندامی بۆ ئەو ئەنجوومەنە دیاری نەکردووە، وەک سپی زانیوویەتی دەبێت مەکتەبی سیاسیی کۆببێتەوە بڕیاری لێ بدات و، دواتر ڕاوێژیش لەگەڵ گۆڕانیش دەکەن، بۆیە ئەگەری زۆرە یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات.

هەروەها سپی زانیویەتی کە هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاریانداوە کە بەشداری کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم نەکەن، ئەگەرچی یەکگرتوو ئەندامیشی بۆ ئەو ئەنجوومەنە دیاریکردووە.

بەم پێیەش بێت بەهۆی بەشدارینەکردنی لایەنە سەرەکییەکانەوە ئەگەری زۆرە کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت لە ڕۆژی شەممەدا.



PM:08:11:06/07/2017