کۆسرەت رەسوڵ دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆبوونەوەی ریفراندۆم دەستنیشان دەکات.. سەرکردایەتی ناڕازییە

هەرچەندە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوسرەت رەسوڵ لە دەرەوەی ولآتە، بەلآم بڕیار دەدات دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی بالآی رفیراندۆم بکەن، سەرکردایەتیش ناڕزاییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" کۆسرەت رەسول لە کاتێکدا لە دەرەوەی ولآتە، بڕیاری دەدات هەریەک لە عەدنان موفتی و د. نەجمەدین کەریم، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی بالآی ریفراندۆم بکەن کە بەسەرۆکایەتی بارزانی لە پیرمام رۆژی شەممە ساز دەکرێت، بەلآم زۆرینەی سەرکردایەتی ئەو حیزبە ناڕازییە لەو بڕیارە".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، تا ئێستا بەشداری یەکێتی لە کۆبوونەوەی سبەینێ لیژنەی بالآی ریفراندۆم یەکلایی نەبۆتەوەو گفتوگۆکانی ئەمڕۆی نێو ئەو حیزبە یەکلایی دەکاتەوە.

لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی، زۆرینەی سەرکردایەتی ئەو حیزبە جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، پاشان ریفراندۆم ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەواڵێکی " سپی " کە دوێنی بلآوکرایەوە، هەریەک لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی سبەی بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی بالآی ریفراندۆم ناکەن کە لە پیرمام بە سەرپەرشتی بارزانی ساز دەکرێت، بۆ ئەگەری بەشداریکردنی کردن، یان بەشداری نەکردنی یەکێتی، ئەمڕۆ ئەو پرسە بە ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی یەوە یەکلایی دەکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەگەر یەکێتی بەشداری نەکات ئەگەری زۆرە کۆبوونەوەکەی سبەینێ دوابخرێت، " چونکە لایەنە سەرەکییەکانی هەرێم هیچ لایەنێکیان بەشداری ناکەن".




AM:10:12:07/07/2017