"بەهۆی یاری دووگۆڵییەوە دوو هۆزی هەرێمی کوردستان بووە بەشەڕیان"

لە گوندێکی قەزای ئاکرێی سەر بە شاری دهۆک شەڕ لەنێوان دوو هۆزی هەرێمی کوردستاندا ڕوویدا و دوو هاوڵاتیش کوژران.


بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هۆزی هەرکی و زێباریدا دروست بووە و هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن شەڕەکە سەرەتا بەهۆی یاری تۆپی پێوە دروست بووە، هەرچەندە دواتر ڕاگەیەندرا لەسەر جۆگە ئاوێک بووە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

لە ئێستادا پۆلیس، دەزگا ئەمنییەکان، بەرپرسە حیزبی و حکومییەکان و گەورەپیاوانی هەردوو هۆزەکە گەیشتوونەتە گوندەکە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.



PM:10:07:07/07/2017