پاش نزیکەی دوو کاتژمێر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کە بەبێ بەشداری یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ بوو کۆتایی هات.
سپی زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا بارزانی پێداگری کردووە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە وادەی بڕیارلێدراودا کە دەکاتە ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری پێکهێنانی چەند شاندێک دراوە کە یەكێك له شانده‌كان بۆ گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گەڵ عێراق و شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گەڵ تاران و ئه‌نقه‌ره و شاندێكی دیكه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و بریتانیا ده‌بێت.
هاوکات حکومەتی هەرێم ڕاسپێردراوە کە ئامادەکاری بکەن بۆ دانانی سندوق لە هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕیفراندۆمی تێدا بەڕێوە دەچێت.