یەکێتی و گۆڕان لەسەر سێ پرسی سەرەکی رێککەوتن

لە میانەی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی، لیژنەی سەرکردایەتی هاوبەشی هەردوو ئەمرۆ ٨ ی تەموز لە سلێمانی کۆبوونەوەو سێ خاڵی ئەو رێککەوتنە دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەراگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی رێککەوتن لەسەر دروستکردنی یەکڕیزی نیشتمانی لەسەر پرسە چارەنووسازەکان، هەروەها دوای ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ سەربەخۆی لە سنوری هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان.
هەردوو رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانی " ئیتلاف" فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لە سەر ئاستی پەرلەمانی عێراق و کوردستان و پارێزگاکان.



PM:09:01:08/07/2017