ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، ناوبراو رایگەیاندووە" وێڕای تێبی له‌سه‌ر واده‌ی پرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان ڕێز له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن".
شەوی رابردوو لە سەردانی مەکگۆرگ بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "مه‌كگۆرك باسی قاره‌مانێتیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی له شه‌ڕی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هیوای خواست دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌ست پێ بكات و هاوكاریی وڵاته‌كه‌یشی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا".
ده‌رباره‌ی پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش وتوویەتی" وێڕای تێبی له‌سه‌ر واده‌ی پرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان ڕێز له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن".
لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت " مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه ئایندهی خۆی دیاری بكات و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كی زۆری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه حكوومه‌تی عێراق ده‌ستووری جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێویستی زانی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت و داوای كرد وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ دروستكردنی ئه‌و دیالۆگه هاوكار بن".