پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی ئێن ئاڕتی وێنەی هاوسەر و منداڵەکەی بڵاوکردەوە

دیاری ئەنوەر بێژەری کەناڵی ئێن ئاڕتی وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرکەی و ئۆلیڤیای  کچیان بڵاو کردەووە.


دیاری لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی " دوو گوڵی باخی دڵم".


دیاری پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵەکەی باس لەوە دەکات کە لە پەیمانگا زۆر هاوڕێی کچی هەبووە، بەڵام هیچ هەستێکی بۆیان نەبووە و باس لەوە دەکات هەر لەوێوە هاوسەرەکەی داناسێت و دەڵێت "من و دێکانی هاوسەرم بە سوتفە یەکترمان ناسی، ماوەیەک هاوڕێ بووین و دوای یەکترمان خۆشویست، کە ئەو خۆشەویستییە بە ئێستاشەوە هەمان بەردەوامی هەیە و بڕیارماندا ژیان دروست بکەین".

هەروەها ئەو چیرۆکی یەکتر ناسینی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە و دەڵێت کۆتا ساڵی پەیمانگام بوو نمایشێکی شانۆیم هەبوو، ئەویش لە لایەن کچێکی هاوڕێیەوە بانگێشت کرابوو، من نواندنم دەکرد، هەڵبەت ئەوانەی کە نواندنی منیان دیوە دەزانن کە نواندنم باشە دوای ئەوەی شانۆکە تەواو بوو یەکترمان بینی و وێنەمان بەیەکەوە گرت و ئیتر ئاوا دەستیپێکرد.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا دیاری باس لەوە دەکات هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە و ناخواتەوە بەڵام هەندێک جار کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا کۆدەبێتەوە نێرگەلە دەکێشێت.

سەبارەت بەوەی کە دەڵێن خۆی زۆر خۆش دەوێت دیاری لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت "خۆم خۆشەوێت بەس تا ئەوکاتە خۆم خۆشویست کە ئۆڤیلیای کچم نەبوو، لای من نەمبەر وەن ئۆڤیلیایە، من ئێستا لەبەر ئەو خۆم خۆش دەوێت، کە دەمەوێت تەندروستیم باش بێت لەبەر ئۆڤیلیایە"



PM:10:15:09/07/2017