ئایا گۆران ساڵحی هاوسەری پەرواز کۆچی دوایی کردووە؟

هونەرمەند گۆران ساڵح کە هاوکات هاوسەری هونەرمەند پەرواز حسێنە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، وەڵامی دەنگۆی گیانلەدەستدانی دایەوە.

ئەمڕۆ لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی گیانلەدەستدانی گۆران ساڵح بە ڕووداوی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە، پاش ماوەیەکی کەم گۆران ساڵح پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.


گۆران لەدایكبووی ساڵی 1985 ە لەشاری هەولێر و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كارو بەرهەمی هونەریە ، ئەم هونەرمەندە هاوسەری خانمە گۆرانیبێژ پەرواز حسێنە و خاوەنی دوو منداڵن و گۆران بەر لە هاوسەرەکەی دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناسرا.

 

Rezm bo hamu layak 🌹🌹🌹

A post shared by Goran salih (@goransalih_official) on



PM:06:04:12/07/2017