سەرکردەیەکی کورد بێ سەرو شوێن دەکرێت

پارێزەرێکی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رێگا نەدان بە دیداری بە بێ سەروشوێنکردنی ناوزەد دەکات 

جەنگیز چیچەک پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشکرایکردوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نزیکەی دوساڵە ھیچ زانیاریەک سەبارەت بەچارەنوسی ئۆجەلان لەبەردەستدا نییە، "بۆیە ئێستا ئەو شوێن بزرو بێسەروشوێنە”.
ئەو پارێزەرەی سەرۆکی پەکەکە پێیوایە، ئەو ماوە زۆرەی ڕێگەیان نەداوە ھیچ سەردانی بکات، "بۆیە لەئێستادا دەتوانین ئەوە بڵێین کە ئۆجەلان گۆشەگیر نییە، بەڵکو بێسەروشوێن و شوێن بزرە”.

ئەو پارێزەرەی ئۆجەلان ئەوەشی ئاشکراکرد، جگە لەعەبدوڵڵا ئۆجەلان، سێ ھەڤاڵی دیکەی ئۆجەلان کە لەھەمان ئەو زیندانەن ئەوانیش بێسەروشوێن و شوێن بزرن و ھیچ زانیاریەکیان لەبارەوە نازانن.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ساڵی ١٩٩٩ لەپیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتیدا، لەشاری نایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکراو ڕاستەوخۆ ڕادەستی تورکیا کرایەوە، ئۆجەلان ماوەی ١٨ ساڵە لەدورگەی ئیمراڵی لەسەر دەریای مەڕمەڕە لەگرتوخانەیەکی تایبەت و تاکەکەسیدایە، بەڵام نزیکەی دوساڵ پێش ئێستا چەند کەسێکی دیکەیان گواستەوە بۆ نزیک زیندانەکەی ئۆجەلان کە ھاوڕێی نزیکی بون



AM:09:28:14/07/2017