"ڕیفراندۆم دوادەخرێت"

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردوە بەسەرپەرشتی ئەمریکا بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا دەستیپێکردووە.

برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش وتویەتی، ئەوان بە بەرپرسانی هەرێم و بەغدایان وتووە، ئێستا کاتی ڕیفراندۆم نییە و ئێستا کات گونجاو نییە بۆ ئەو مەبەستە، چونکە باسی ئەوە دەکرێت کە ڕیفراندۆم لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیش ئەنجامدەدرێت، کە نزیکە لەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدان.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، کە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا و هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا، کلیلی سەرکەوتنی جەنگی دژی داعش بووە و پێویستە ئەو هەماهەنگیانە زیاتر لەنێوان هەولێر و بەغدا پەرەیان پێبدرێت.

ئەو کەناڵە بڵاویکردووەتەوەبە سەرپەرشتی ئەمریکا، بەمەبەستی دواخستنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا دەستیپێکردووە، بەڵام مەکگۆرک کە دەڵێت ئێستا کات گونجاو نییە بۆ ڕیفراندۆم، ئاماژە بۆ ئەوەش ناکات ئەوان چ کاتێک بە گونجاو دەزانن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە،کە بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت



PM:11:37:14/07/2017