ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان بە بەشداری لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان
دەستیپێکرد و پاتی بایکۆتی کردووە و یەکێتیش هیچ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بەشداری
نەکردووە.
پەیامنێری سپی لەهۆڵی
کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند "کۆنگرەی نەتەوەیی لەسەر بارودۆخی ئەمرۆی
کوردستان بەبەشداری لایەنە سیاسییەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان لە حیزب و کۆمەلەو
رێکخراو دەستی بەکارەکانی کرد لە تەلاری ھونەر لە سلێمانی".
پەیامنێری سپی ڕاشیگەیاند کە کۆنگرەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و پارتی بایکۆتی کردووە. یەکێتیش
هەریەکە لە عادل مورادو نەرمین عوسمان بەشدارن وهیچ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو
حزبە بەشدار نییە.
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان بنکەی سەرەکی لە شاری
برۆکسلە و ئەمساڵ ئەو کۆنگرەیەی لەسلێمانی ئەنجامداوە و ٣٥٠ کەس میوانداری کراوە.