دوپشکێکی باڵدار لەم شوێنەی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە

ماڵپەڕی باس بڵاویکردەوەلە گوندی کەڕەکی دۆڵی ئاکۆیان، سەر بە شاری ڕواندز دووپشکێکی دۆزرایەوە، کە بەشێکی جەستەی لە دووپشکی ئاسایی زیاترە.


بیندار باپیر ڕواندزی، ھاووڵاتییەکی گوندی (کەڕەک)ە ڕایگەیاندووە "لە گوندی کەڕەک سەر بە شاری ڕواندز، بۆ یەکەمجار دووپشکێکی دەگمەن دۆزرایەوە، کە دوو باڵی بچووکی ھەبوو، لەلایەن باوکم وێنەی گیرابوو، دواتریش لەلایەن ئەو کەسانەی لەشوێنەکە بوون، دووپشکەکە کوژراوە".

ئەو هاوڵاتییە کە کوڕی ئەو کەسەیە کە دوپشکە باڵدارەکەی دۆزیوەتەوە دەڵێت: "ئەگەر من ئەو کات لەو شوێنە بوومایە، نەمدەھێشت دووپشکەکە بکوژرێت و دەمھێنایەوە، چونکە ئەم جۆرە دیاردانە دەگمەنن و پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت".



PM:05:43:15/07/2017