پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی بە وەکالەت، ڕابەر سدیق دڵنیایی داوە کە مووچەی مانگی
پێنج لەوە زیاتر دواناکەوێت و بەم زوانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی
بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە لەگەڵ ڕابەر
سدیق، وەزیری دارایی بە وەکالەت قسەم کرد و ئەو پێی ڕاگەیاندم کە بەم زوانە دەست
بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکەن.
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەش
ڕابەر سدیق بەو پەرلەمانتارەی کوردستانی وتووە کە هیچ کێشەیەک نییە و ئەوان
ئامادەکارییەکانیان بۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێکردووە و بەم زوانە خشتەی
دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە زیاتر لە ٢٠
ڕۆژە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان هاتووە و تا ئێستاش وەزارەتی دارایی
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاونەکردووەتەوە.