وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێكی دیكەی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕێنماییەكی لەبارەی وانەبێژییەوە دەركرد و ڕایگەیاند، كرێی كاتژمێرێك وانەبێژی مامۆستایان دیاریكرد.

ئەمڕۆ یەكشممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنماییەكی نوێی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "كرێی كاتژمێرێك وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی دانەمەزراون لە سێ هەزارەوە تا شەش هەزار دینار دەستپێدەكات بەپێی بڕوانامەكانیان".

هاوكات ئەوەشی وتووە، كرێی كاتژمێرێك وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی كە دانەمەزراون و لە قوتابخانەی سیستمی ئینگلیزین لە چوار هەزارەوە تا حەوت هەزار دینار دەستپێدەكات.

بەپێی ڕێنماییەكە، كرێی وانەبێژی مامۆستایانی نەهێشتنی نەخوێندەواری مانگانە ١٠٠ هەزا دینارە و ئەم ڕێنماییەش لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ جێبەجێ دەكرێت.



PM:02:10:16/07/2017