وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند له سه‌ره‌تایی مانگى ئابى ئه‌مساڵ یه‌كه‌مین گه‌شتى حاجیانى
هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و سعودییه ده‌ستپێده‌كات.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف
و كاروباى ئایینى هه‌رێمى كوردستان، بە باسنیوزی وتووە: "له‌سه‌ره‌تای مانگى هه‌شى
ئه‌مساڵه‌وه یه‌كه‌مین گه‌شتى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى
فه‌ریزه‌ى حه‌ج به‌ره‌و عه‌ره‌بستانى سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون".
وتیشى: "ئه‌مساڵ زیاتر له 4800 كه‌س له هه‌رێمى
كوردستان، سه‌ردانى وڵاتی سعوودیه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی
حه‌ج هه‌روه‌ها گه‌شته‌كان زیاتر له 10 گه‌شته و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه له
دابینكردنى شوێنى حه‌وانه‌وه و خواردن و ڕێنمایی هاتووچۆ هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كى كارای
ته‌ندروستى بۆ حاجیانى هه‌رێمى كوردستان دابینكراوه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینى
هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه تائێستا هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ سه‌فه‌ری حاجیان
نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، چونكه هه‌موو كاروباره ته‌كنیكییه‌كان كۆتایی هاتووه، ته‌نیا
چاوه‌ڕێى كاتى ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حاجیانى هه‌رێمى كوردستانی
دڵنیاكرده‌وه ئه‌مساڵ حاجیان ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى فڕۆكه نابنه‌وه و گه‌شته‌كان له‌كاتى
خۆیدا ئه‌نجامده‌درێن.