پرۆژەکەی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سەبارەت بە رێکخستنی رەنگی تاکسییەکانی کوردستان دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە و ڕەنگی تەکسییەکان دەگۆڕێت.
لەو پڕۆژەیەی
وەزارەتی گواستنەوەدا تاکسی هەر شارێک بە پشتێنەیەک، کە رەنگەکانیان جیاوازە
دادەپۆشرێت و بە گوێرەی بڕیارەکە تاکسییەکانی هەولێر ڕەنگیان سوور بێت،
تاکسییەکانی سلێمانی رەنگیان شین و دهۆکیش ڕەنگیان ڕەش دەبێ.
ئەمە جگەلەوەی لۆگۆ و ئارمی نوێش دەدرێت لە تاکسییەکان کە
ئەمەش بۆ زیاتر رێکخستنی تاکسی ناوەوەو دەرەوەی شارەکان دەبێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی
ئێن ئاڕ تی خەرجی رەنگکردن و لۆگۆو
ئاڕمەکان دەکەوێتە ئەستۆی شۆفێرانی تاکسی خۆیان، بەڵام تائێستا نرخەکان دیاری
نەکراون.
بە پێی ئامارەکانیش
هەولێر زۆرترین تاکسی تێدایەـ کە ژمارەیان دەگاتە ٣٥ هەزار تاکسی و سلێمانی نزیکەی
٣٠ هەزار و دهۆکیش زیاتر ١٧ هەزار تاکسییان تێدایە.