كەژێ بە ئیسرائیلی گۆرانی دەڵێت


خانمە هونەرمەندی لاوی كورد كەژێ هاوتا نوێترین ڤیدیۆی بڵاودەكاتەوە و بە زمانی ئیسرائیلی گۆرانی دەڵێت.

لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ یەكەمجار كەژێ هاوتا بە زمانی ئیسرائیلی گۆرانیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكاتەوە كە لە ڕووی زمانەوانیەوە بە زمانی عیبری ناسراوە، بەشێوەی جیاوازیش هەوادارانی باس لە گۆرانیەكەی دەكەن و هەندێكیان دەستخۆشی لێدەكەن و بەپێچەوانەوە بەشێكی دیكەیان ڕەخنەی لێدەگرن كە بەو زمانە گۆرانی دەڵێت.

كەژێ، تەمەنی 17 ساڵە، كچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە، لەشاری هەولێر لە دایك بووە و خاوەنی چەند گۆرانی و كلیپێكە، لەماوەیەكی كورتدا هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردۆتەوە.




PM:02:43:18/07/2017