لەماڵەوە بەم پێنج رێگە سروشتیە زۆر بەئاسانیی ماڵئاوایی لە چرچی پێستت بکە



لەجیاتی ئەوەی شەڕ لە گەڵ چرچی سەر پێستت بکەیت بە بەکارهێنانی کرێمی گران و دەرمانی پزیشکیی، ئەی بۆچی هەوڵ نادەیت ئەم چارەسەرە سروشتیانە بەکار بهێنیت؟

- سپێنەی هێلکە: چەند سپێنەیەکی هێلکە بکەرە ناو دەفرێکی بچوکەوە مەساجی پیستتی پێبکە، لە سەر پێست بیهێڵەرەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک . پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆرە. لێیگەرێ با ڤیتامین B سروشتی و ڤیتامین E بەجوانی لەسەر پیستت کار بکەن، لە کۆتایدا ئەنجامەکە سەرسوڕهێنەر دەبێت.

- ڕۆنی زەیتون: ڕۆنی سروشتی زەیتون یارمەتی پێست دەدات کە بە نەرمی بمێنێتەوە . بەهێواشی جەند دلۆپێک ڕۆن بدە لەسەر پێستت کاتیک کە دەتەوێت بخەویت بە خاولیەکی نەرم بیسرە. کاتێک لەخەو هەل دەستی دەبینی کە پیستت نەرمو ساف بووە.

- مەساج ؛ڕۆژانە مەساج بە دەمو چاوت بکە وە جەخت بخە سەر ئەو بەشانەی کە زۆر چرج دەبن وەکو ژێری چاو و دەورو بەری مل .

- میوەو سەوزە : میوەو سەوزەی فرێش پریەتی لە ڤیتامین A و D کە یارمەتی پتەو کردنی پێست دەدەن و وا لە پێستت دەکات کە بە گەشی دەربکەوێت.

- شەربەتی لیمۆ؛ بە قاژێک لیمۆ یاخود مەساج کردن بە شەربەتی لیمۆ یارمەتی نە هیشتنی ئەو چرچ وخەتانە دەدات کە لە سەر پێست دروست دەبن. ئەسیدی لیمۆ یارمەتی دروشانەوەی پێست دەدات کاتیک کە چرچی پێستی نەهێشت.

سەرچاوە: redbookmag.com,livestrong

وەرگێرانی:هە-ف




PM:08:18:18/07/2017