ئەمڕۆ ئەنجوومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەشدا دوو
بڕیار دەکران.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دوو بڕیاردراوە.
بە گوێرەی وتەی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە:
یەکەم - لێخۆشبوون لە سزای دارایی و، سوودی بانکی لەسەر ئەو
باجدەرانەی لە پێدانی باج دواکەوتوون، بە مەرجێک لە ماوەی 90 رۆژدا باجی بنەڕەتی
بدەن.
دووەم - پێدانی ناسناوی زانستی و بەرزکردنەوەی زانستی بۆ
هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە مامۆستایانی سەر بە میلاکی وەزارەتی
پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2012ـی پەرلەمانی
کوردستان و بە رەچاوکردنی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.