چەند ڕاستیەکی سەرسوڕهینەر لەسەر باینجان


باینجان سەرچاوەکی گرنگی ڤیتامین B1 ، و ڕیشاڵی خۆراکییە ، هەروەها سەرچاوەیەکی مەزنی ڤیتامین B6 ,K, B3 و پۆتاسویم و مەنگەنیزە.هەروەها ئەمانەی خوارەوەشی لە باشترین سودەکانی باینجانن کە سایتی Yourtubehealth باسی لێوە کردون.

- سوڕی خوین چالاک دەکات: بەهۆی ئەوەی کە ڕیژەیەکی خۆراکی زۆری تێدایە ئەمەش توانا بە مێشک دەدات کە سوڕی خوێن چالاک بکات.

- دەبێتە هٶی دابەزاندنی کێشی لەش: باینجان ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە ، هەورەها ڕێژەی چەوریشی زۆر کەمە، هەروەها رێژەی ریشاڵیسی بەرزە کە یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری بمێنیتەوە.

- کۆنترۆل کردنی شەکرە: باینجان بەکاردیت بۆ کۆنترۆڵ کردنی سیستەمی شەکرە.

- یارمەتی خوێن مەین دەدات؛ بەهۆی ئەوەی کە ڤیتامین Kی تێدایە ئەمەش یەرمەتی وەستاندنەوەی خوێن دەدات.


و: هە-ف



PM:08:45:19/07/2017