بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردە ئاگاداری
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان ده‌كاته‌وه كه ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه به‌خه‌ج
كردنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی دووی مامۆستایان رۆژی دوو شه‌ممه ده‌ست
ده‌كرێت به‌خه‌رج كردنی ئه‌و پاره‌یه، هاوکات وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى هاندانى ته‌ندروستى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ.
د.خاڵس
قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند:
"وه‌زاره‌تى دارایى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى هاندانى ته‌ندروستى
بۆ مانگى شوباتى 2107 ده‌ركردووه‌و بڕیاره‌كه ڕه‌وانه‌ى گه‌نجینه‌كان كراوه‌و به‌پێێ
بوونى پاره، ده‌رماڵه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ى به‌پێى پله‌و كاتى ده‌وامى
پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستیه ".
وتوشییەتی "ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی
گشتی ته‌ندروستى، كه به‌گوێره‌ی پێویست و گونجان، ئه‌و ده‌رماڵه هاندانه بۆ
پزیشك و كارمه‌نده خۆشبه‌خشه‌كان خه‌رج بكات".
هاوکات له راگه‌یه‌نراوێكی په‌روه‌رده‌ی
قه‌زای سه‌یدسادق ئاشکراکراوە "له
پاش هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی به سوپاسه‌وه
ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرت به خه‌رج كردنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی دووی مامۆستایانی
سنوری په‌روه‌رده‌كه‌مان".
ڕاشیانگەیاندووە : "ئاگاداری ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌كه‌ین كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه رۆژی یه‌كشه‌ممه
23ی ته‌مموزی2017 سه‌ردانی هۆبه‌ی ژمێریاری په‌روه‌رده‌كه‌مان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی
وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی دووی مامۆستایان".
ڕوونیشکراوەتەوە: "پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان
خۆیان پاره‌ی وانه‌بێژی مامۆستاكانیان وه‌ربگرن، جگه له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به
مامۆستای تر نادرێت".