خانمە مۆدێل یارجان کە هاوکات وەک شاجوانی سلێمانی ناسراوە لە نوێترین فۆتۆ مۆدێلیدا نمایشی جلی بووک دەکات و هەوادارەکانیشی بە جوانیەکەی سەرسام دەکات.
یارجان نوێترین وێنەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەجلی بووەوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "ئەمجارە ویستم جیاواز دەربکەوم و نمایشی جلی ئاهەنگەکان بکەم، و جلی بوکەکانم لەبەرکرد و چەند فۆتۆ مۆدێلێکم ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد ،کە لە ئێستادا خەریکی چەندین کاری نوێیە، وتیشی "لە کاتی خۆیدا بۆ بینەرە خۆشەویستەکانمان ئاشکرا دەکەین ، بەڵام بەهۆی زۆری پێشنیارەکان دەمەێت باشترینیان هەڵبژێرم" .
یارجان تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و خوێندكاری كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەری زانكۆی سلێمانییە.
ئا: کامەران میقداد