زانا گەلآڵی ( رۆژنامەنووس ): مەلا بەختیار سزایدام

رۆژنامەنوس  زانا گەڵاڵی ، کە  سالانێک وەک پەیامنێری کوردستانی نوێ پوک میدیا و هاوکارێکی کەناڵی گەلی کوردستان کاری کردووە ، وەک خۆی دەڵێت "بەهۆی رەخنەکانیەوە لە پارتیی  و بارزانی  ، مەلا بەختیار بریاری دەرکردنمی  دەرکرد ".

لە لێدوانێکدا بۆ "سپی میدیا" ، زانا گەڵاڵی  وتی " بەبێ ئەوەی هۆکارەکە رونبکرێتەوە بەبڕیاری  بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی،   بریاری دەرکردنم لەراگەیاندنی یەکێتیی دراوە .

ئەو رۆژنامەنوسە وتیشی ، هەر  رۆژنامەنوسێک   ئەگەر تۆمەتێکی ئاراستەبکرێتەوە ، پێویستە نوسراوێک ئاراستەی دەزگاکای خۆی بکرێت ئەوانیش دوای پێکهێنانی لێژنە و لەئەگەری ئیسپاتبونی تۆمەتەکە ، بریاری ئاگادارکردنەوە، یان لەکارخستن کە لە دومانگ زیاتر نەبێت دەردەکرێت، بەلام ئەو بریارەی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەبێ ئاگاداری مەکتەبی راگەیاندن دراوە، تەنانەت هۆکارو کەسی بریاردەرەکەش لە مەکتەبی راگەیاندن دەشاردرێتەوە ،  هەربۆیە لەلایەن زۆررێک لەکادرانی راگەیاندنی یەکێتیی بەبریارێکی نائیداریی و ناحزبی ناودەبرێت .

لەدرێژەی لێدوانەکەی زانا گەڵاڵی وتی، لەمانگی پێنچی  " ٥ " ی ئەوساڵ زانیاریم هەبوو کە بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی  بەنیازی بریارێکی وایە ، تا لەو ماوەیە   پەیوەندیم پێوە کرا و هەواڵەکەم پێدرا  کە  خەتێکی رەش بەسەر ناوەکەت دراوە، ئەوەش بەمانای فەسلکردن دێت.

هاوکات وتیشی "هاورێیانم لە مەکتەبی راگەیاندن  بێ ئاگایی خۆشیان دەربری لەهۆکارو کەسی بریاردەرەوە، بۆیە وتیان دەبی لێبکۆلینەوە لەهۆکار ەکەبکەین و  بشزانین کە لەلایەن کێ ئەو بریارە دراوە ، پاشان  دەبێت پێداچونەوە بەبریارەکە بکەین، چونکە بەرێکارە ئیداری و حزبییەکان نەرۆیشتووە ، بەبێ ئاگاداری وتەنانەت بەبێ  رەزامەندی ئێمە بووە ، دەبی لێژنە پێکبهێنرێت بەئاگاداری ئێمە".

زانا گه‌ڵاڵی‌ كه‌ له‌هه‌مان كاتدا په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌و سایتی‌ پیوكه‌ی‌ میدیای‌ زمانحاڵی‌ یه‌كێتییه‌ ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ دوای‌ فه‌سڵكردنه‌كه‌ی‌ نامه‌ی‌ بۆ مه‌لا به‌ختیار ناردوه‌و له‌هۆكاره‌كه‌ی‌ پرسیوه‌، گه‌ڵاڵی‌ وتی‌ "نامه‌یه‌كم ناردو پێموت زانیومه‌ تۆ سزات داوم، به‌ڵام  بەو سزایە  دەنگی من بەرزتر دەبێ و بێده‌نگ نابم‌ ، له‌وه‌ڵامدا  مەلا بەختیار  پێیوتم به‌نوسینه‌كانی‌ ڕابردووتدا بچۆره‌وه‌،  بزانە چەند  ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی‌ یه‌كێتی‌”.

ئەو ڕۆژنامەنوسە وتیشی "ئەمە لەکاتێکدایە هەر خودی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی چەندین جار باسی کێشەناوخۆییەکانی یەکێتیی لەراگەیاندنەکان کردووە کە ئەمەش لادانە لە سیاسەتی حزبەکەی ، بەلام ئێمە کە رەخنە لەسیاسەتی پارتیی دەگرین و نامانەوێت یەکێتیی سیاسەتی پارتیی جێبەجێ بکات ،  سزادەدرێین ، هەروەک چەندین کادری بالای یەکێتیی بەوهۆیەوە لەو ماوە  سزاداوە".

بەپێێ زانیارییەکانی "سپی میدیا" زانا گەڵاڵی رۆژنامەنوسێکی کەمئەندامە ، چەندین ساڵ خۆبەخش بۆراگەیاندنی یەکێتیی کاری کردووە و وەک خۆی دەلێت ، "زیاتر لە ١٠ سەعات رێگەم دەبڕی بۆکارە رۆژنامەوانییەکان، خەرجی مانەوەو رێگاش هەر لەسەر خۆم بوو، کەچی لەجیاتیی پاداشت بۆرازیکردنی پارتیی دەرکرام".



PM:10:24:22/07/2017