ئیدارەی گەرمیان ڕوونکردنەوە لەسەر هەواڵی پشووی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو کۆدەبێتەوە.
ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویان كرده‌وه كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ئیداره‌ی گه‌رمیان رۆژى یه‌كشه‌ممه 23 ی ته‌مموزی كردووه به پشوو، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نن كه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌وامی فه‌رمییه".
راشیگه‌یاندووه "هه‌ر رۆژێك بكرێته پشوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له رێگه‌ی سایتی فه‌رمی و په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ك به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه ئه‌و هه‌واڵه به فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان بدات".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر یونس ئەحمەد، جیگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ 23ی تەموز، كۆدەبینەوە بۆ بڕیاردان لەسەر راگەیاندنی پشووی فەرمی لە فەرمانگە حكومییەكان".
ڕوونیشی کردووەتەوە هەركات پلەكانی گەرما بۆ ئاستێكی مەترسیدار بەرزببێتەوە، ئیدارەی گەرمیان بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ، ئامادەكاری پێویستی كردووەو لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكانی سنورەكە پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە.