مانچستەرسیتی دانێلۆی بە میدیاکان ناساند


ئەمرۆ بە رەسمی یانەی مانچستەرسیتی بەرگریکاری باڵی راستی یانەی ریاڵ مەدریدی بردە ریزەکانیەوەو بە میدیاکان و هاندەرانی ناساند.

مان سیتی گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بە بڕی ٣٠ بۆ ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ دانێلۆ واژۆ کرد.

لای خۆیەوە دانێلۆ خۆشحاڵی بە چوونی بۆ مانچستەرسیتی دەربڕی و ئاشکرای کرد کە گواردۆلا هۆکار بووە تا پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.



PM:03:32:23/07/2017