پەروەردەی سلێمانی بە نوسراوێکی فەرمی پێدانی سوپاس و پێ‌زانین بە مامۆستایان ڕادەگرێت و لە پەروەردەی هەولێریش بڕیارێکی پێچەوانە دەردەکرێت.
به‌گوێره‌ی گشتاندنێكی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، كه به واژۆی دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، له 17ی ئه‌م مانگه، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كراوه، پێدانی سوپاس و پێ‌زانین بۆ مامۆستایان، تا 1ی ئه‌یلولی 2017 راگیراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، له نوسراوێكی هاوشێوه‌دا كه ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ی كردووه، داوای لێكردوون ناوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رو مامۆستایانه‌یان بۆ بنێرن، كه پاپه‌ندبون به ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ردن و چاودێریكردنی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی، تاوه‌كو رێز‌و سوپاسیان ئاراسته بكرێت.
بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەش دەسەڵاتی پێدانی سوپاس و پێ‌زانین دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شارەکان