هێمن هەورامی وەڵامی واشنتن پۆستی دایەوە

هێمن هەورامی وەڵامی واشنتن پۆست دەداتەوە و ڕەتی دەكاتەوە ڕیفراندۆم كارتێكی فشار بێت و لەدژی بەغدا بەكاربهێنرێت.

هێمن هەورامی، ڕاوێژكاری سیاسی بارزانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئارانیوز وەڵامی وتارێكی پێشووی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی دایەوە و ڕەتیكردەوە ڕیفراندۆم تەنها كارتێكی فشاربێت و لە دژی بەغدا بەكاربهێندرێت ڕایگەیاند "ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێكی مولزەمە و لە پێناو ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستاندا دەبێت و بەتەنها ڕاپرسیەك نیە".

هێمن هەورامی، لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی لەوەكردووە كوردستانێكی سەربەخۆ دەبێتە خاوەنی ئابووریەكی بەهێز، بە وتەی ئەو لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئاسایشی خۆراكەوە پشتی بەخۆی بەستووە.



AM:10:25:26/07/2017