وەزارەتی دارایی ڕاگەیەنراوێكی‌ بڵاوكردەوە

وەزارەتی‌ دارایی  ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ڕێنمایی پێویستی‌ لەبارەی گومركی ئۆتۆمبیلە تۆمارنەكراوەكانەوە دەركرد، بەگوێرەی‌ نوسراوێكی بریكاری وەزیری داراییش تۆماركردنەكە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە، كە لەپێش 1ی‌ ئایاری ئەمساڵەوە هێنراونەتە هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەمووز، ڕابەر سدیق، بریكاری وەزیری دارایی بڕیاری‌ لەبارەی گومركی ئۆتۆمبیلە تۆمارنەكراوەكان دەركرد و بەگوێرەی‌ ئەو نوسراوەش كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە بڕیارەكە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگریتەوە كە مۆدێلیان لەسەرو ساڵی‌ دوو هەزارەوەیە و تائێستا تابلۆیان نییە، بڕی پارەكەش بەگوێرەی‌ پستۆنی بزوێنەرەكانیان دیاریدەكرێت.



PM:01:20:26/07/2017