لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەستی بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵانی پارێزگای سلێمانی کرد.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیاند " ئەمڕۆ شەش تەنكەر نەوتی سپی ماڵان هاتۆتە سلێمانی و بڕیاریشە ڕۆژانە پێنج تەنكەر بگاتە دەستمان و دابەشی بکەین".

ناوبراو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "ئەگەر هاتنی ئەو پێنج تانكەرە ڕۆژانە بەردەوام بێت; ئەوا پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە و زووتر دەگاتە هاوڵاتیان".

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند "ئەم هەفتەیە لەناوچەی پێرەمەگرون و دەوروبەری دابەشكرا و لە هەفتەدی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت لە ناوچەیەكی دیكە دەكەین".

ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا قەزای چەمچەماڵ و سەنگاو و تەكیە و ناوچەكانی دیكەی دەورووبەری ماون بۆ ئەوەی نەوت وەربگرن، هەروەها قەرەداغ و شارەزوور و دەورووبەری لەگەڵ ناحیەی عەربەت.

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەدوای تەواوبوونی ئەو شوێنانە دابەشكردنی نەوت لە ناو شاری سلێمانی دەست پێدەكات.



PM:08:17:26/07/2017