لە داقوق لەناوچەیەکی ژێر دەستی پێشمەرگەدا ٤ کەس دەکوژرێن‌و ٤ دەڕفێنرێن

زیاتر لە ٢٠ چەکدار بە جلی پێشمەرگەوە دەچنە سەر گوندێكی کاکەیی و چوار کەس دەکوژن و چواری تریش دەڕفێنن.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە کەرکوکەوە بە سپی یان راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمرۆ نزیکەی ٢٠ چەکدار بە جلی پێشمەرگەوە دەچنە سەر گوندێکی کاکەیەکان لە ناوچەی داقوق و سێ کاکەیی و کەسێكی عەرەب دەکوژن و چوار کەسی تریش دەڕفێنن.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک بەمیدیاکانی راگەیاند" ئەو چەکدارانە داعش بوون، ھەڵیانکوتاوەته سەر دوو ماڵی کاکەیی لە سنووری قەزای داقوق لە نزیک گوندی عارەب کۆیی".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک وتیشی" سێ کەسی کاکەیی لەیەک خێزان، و ھاوڵاتییەکی عەرەبیان کوشتووە و چوارکەسی دیکەشیان لە خێزانی ھەردوو ماڵەکە فڕاندووە".

پێشتر هێزێکی پێشمەرگەی کاکەیی بۆ ئەو ناوچانە دروستکراون و لەو شوێنانە نیشتەجێکراون، بەڵام دواتر ئەو هێزە گواستراونەتەوە.



AM:11:50:27/07/2017