ماڵپەڕی باس نیوزی نزیک لە پارتی بڵاویکردەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوودا، مووچەی بەشێکی زۆری وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئەو ماڵپەڕەی پارتی دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە کۆتایی دێت کە لە دوایین خشتەدا ئاماژەی پێ دراوە، ڕۆژانی سێشەممە و دواتری هەمان هەفتە، مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکان دابەش بکرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە ئەو ”کێشە تەکنیکییە"ی لەم مانگەدا بووە هۆی دواخستنی مووچەی فەرمانبەران، چارەسەر کراوە و لە نیوەی دووەمی هەفتەی داهاتوو و ڕۆژانی دواتردا فەرمانبەران مووچەکانیان وەردەگرن.
د. شوان قهڵادزهیى ئهندامى پهرلهمانى كوردستان به ماڵپەڕی وشەی وتوە، بریكارى وهزارهتى دارایى و ئابوورى حكوومهتى ههرێمى كوردستان پێى راگهیاندووه كه پارهى تهواو بۆ مووچهى فهرمانبهران له بهردهستدایه.
ڕوونیشی کردووەتەوە، زانیارى ههیه ههفتهى داهاتوو خشتهیهكى فراوانى دابهشكردنى مووچهى فهرمانبهران بڵاو بكرێتهوه و زۆربهى وهزارهتهكان ههفتهى داهاتوو مووچه وهربگرن.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند کە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی وەزارەتی پەروەردە و ئەوقاف و کارەبا و وەزارەتی سامانەسروشتییەکان دەکرێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
سپی زانیویەتی کە هەفتەی ئایندەتر واتا ڕۆژی شەش و حەوتی مانگ مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کە پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت دەگرێتەوە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ ڕۆژانی 26 تا 31/7/2017ی ڕاگەیاند کە جگە لە ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندرووستی و دامەزراوەکانی (دەزگای مین، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی ژینگە، ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەستەی مافی مرۆڤ و دیوانی چاودێریی دارایی) لەخۆ گرتبوو.