جێگری سەرۆکى پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕایگەیاند، وەک پێشتر وتویانە ئێستا کاتی ڕیفراندۆمی هەرێم نییە و ڕای خۆشمان بە بارزانی وتووە.
مه‌هدی ئه‌که‌ر، جێگری سەرۆکى پارتی داد و گه‌شه‌پێدان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی میهری ئێرانی ڕایگەیاندووە "ده‌بێت له‌م بابه‌ته بڕوانین که دوای ئه‌م ڕیفراندۆمه دۆخی ناوچه‌که چۆن ده‌بێت، ده‌بێت ئاوڕ له‌م بابه‌ته بده‌ینه‌وه که ئێستا دۆخی سووریا و عێراق له ناوچه‌که‌دا چۆنه؟ ڕیفراندۆم ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری ناوچه‌که و ئایا ئه‌مه ده‌توانێت ببێته هۆکاریک بۆ گه‌شه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست یان نا، بە دڵنیاییەوە نەخێر".
وتوشیەتی "به‌پێی ئه‌م خاڵانه ئێمه ڕامانگه‌یاند که ئێستا کاتێکی گونجاو نییه بۆ ئه‌م کاره و پێویسته به‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه، به بارزانیمان وتووه که پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌که‌ی خۆیدا بکاته‌وه".
مه‌هدی ئه‌که‌ر ئاماژەی بەوە کردووە "ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە دەڵێن، مادام ئابوری هەرێم پەیوەستە بە تورکیاوە، کەواتە تورکیا دژی ڕیفراندۆم نییە".
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دژی بڕیاری ریفراندۆمن بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستیاندا ڕوینه‌داوه.