" ئەگەر زۆرە ریفراندۆم دوا بکەوێت "

ئەگەر زۆرە ریفراندۆم کە بڕیارە ٩/٢٥ ئەنجام بدرێت، دوا بکەوێت و ئەمەریکا زەمانەت بە کورد بدات کاتێکی تر ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە ئەگەری دواخستنی ریفراندۆم لە ئارادایە بۆ وادەی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە نیسانی ٢٠١٨ لە سەرتاسەری عێراقدا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە پێدەچێت ئەمەریکیەکان هەندێک زەمانات بدەن بە کورد کە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ریفراندۆمی هەرێم بکرێت، بەلآم تا ئێستا چۆنێتی ئەو گرنتی پێدانە بە کورد یەکلایی نەبۆتەوە، سەرکردە کوردەکان داوای زەمانەتی نوسراو دەکەن.

ئەمەریکا بۆیە جەخت لەسەر دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، چونکە ئەوان کار بۆ ئەوە دەکەن کە عەبادی لەهەڵبژاردندا دەربچێتەوە و بەر لەسەر کەوتنی مالکی و کەسانی نزیکی ئەو بگرن، بۆ ئەوەی عێراق نە کەوێتە دەست ئێران کە ئەمڕۆ مالکی و حێزبەکەی بە لایەنی سیاسی هەرە نزیکی ئێران هەژمار دەکرێن.

ئەمەریکا دەیەوێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، پشتگیری عەبادی و شیعەی میانڕەو دوور لە ئێران بکەن و ئەمەش لەرێگای دابینکردنی پاڵپشتیکردنی کورد و سونەوە بۆ عەبادی، چاودێران ئەمە بە هۆکاری سەرەکی هەڵوێستی ئەمەریکیەکان دەزانن کە فشارێکی گەورەیان خستۆتە سەر بارازنی و لایەنە کوردیەکان کە ریفراندۆم دوا بخەن.

هەندێک زانیاری نا فەرمی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەردانی دوێنێ باڵوێزی ئەمەریکاش بۆ لای بارزانی لە پیرمام هەمان ئامانجی هەبووە. 



AM:10:03:28/07/2017