سۆزان کەمال وێنەیەکی خۆی لەکاتی نوێژکردندا بڵاوکردەوە


سۆزان کەمال، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردماکس نوێترین وێنەی لەکاتی نوێژکردندا بڵاودەکاتەوە.

سۆزان کەمال، لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە کاتی نوێژکردن بڵاوکردەووە و نوسیویەتی "تەنها نوێژ بکە بۆ هەموو شت داوا لەخودا بکە  ڕێگا باشەکان  لای  خودایە".

سۆزان کەمال پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنی دەڵێت تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەهێناوە، بەڵام منیش وەک هەر کچێک کە کات گونجا، خێزان پێکدێنم".

هەروەها دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"،ی هەروەها سەبارەت بە مارەییەکەشی دەڵێت "من هیچ داواکاریێکم نییە، لە پێکهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەکەشم تەنها دەمەوێت گوڵێک و قورئانێکی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشکەشم بکات و خۆشەویستییەکەشی بۆ من هەموو شتێکە”.

سۆزان پێشتر لە کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو و کوردماکس کاری کردووە و سەرەتای ئەمساڵیش گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کورماکس شۆ واژۆکرد.



PM:02:47:28/07/2017