لە شاری سلێمانی بۆ رێگری لە گرانفرۆشی چه‌ند ژماره ته‌له‌فۆنێك به‌ناو هاوڵاتیاندا بڵاوده‌كرێته‌وه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە په‌یامێكدا کە ئاراستەی هاوڵاتیانی کردووەو کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، چەند ژمارەیەک تەلەفونی ئاشکرا کردووە بۆ هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری به‌دیكردنی هه‌ر بەرزکردنەوەی نرخێک ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
هاوکات پلان هەیە کە هەموو قەزاو ناحیەکان هاوشێوەی سلێمانی چەند ژمارە تەلەفونێک بڵاوبکاتەوەو لیژنەی تایبەت بەناو بازاڕەکاندا بڵاوبکاتەوە بۆ سزادانی ئەو فرۆشیرانەی شتومەک بە گران دەفرۆشن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم و مەترسی داخستنی سنورەکان نرخی شتومەک بەرزبۆتەوە.
ژمارەی تەلەفونەکان:
٠٧٧٠١٥٤٥٢٢٣ نوێنه‌ری ئاسایشی ئابووری پارێزگای سلێمانی
٠۷۷٠۱٤٥٠۷٥٥ به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی
٠۷۷٠۸٦۷۷۷۷۷ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت
٠۷۷٠۱٤۳۲۲۲٤ سه‌رۆكی هۆبه‌ی چاودێری بازرگانی