تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دیاریکرا

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سێ تەوەری سەرەکی باسدەکرێن.


فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوە بڕیارلێدراوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە ڕووداوی وتووە کە سێ تەوەر لە خۆ دەگرێت کە ئەمانەن "یەکەم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە کوردستان راپۆرتی خۆیان لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی دەخاتەڕوو. دووەم: هەیکەلیەتی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم باسدەکرێت، کە پرۆژەکەی ئامادەکراوە. تەوەری سێیەم باس لە هەڵویست و کاردانەوەی نیودەوڵەتی دەکرێ لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسیی لە باشووری کوردستان و هەنگاوی داهاتووی ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەسەر دەدرێ".

ڕوونیشی کردووەتەوە "کاک کوسرەت رەسوڵ وەکو جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێ لەو کۆبوونەوەیە، بەڵام هەر یەک لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی و کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەکو شاندی یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن".

ئەبو کاروان، ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆم لەسەر پشکى حزبی شیۆعی بە ماڵپەڕی سپی ڕاگەیاندسبەینێکاتژمێر١١ى پێشنیوەڕۆ لیژنەی باڵای ریفراندۆم كۆببێتەوە، چەند پرسێک تاوتوێ بکات.

وتیشی کە بە گشتی باس لە پڕۆسەکە دەکرێت و ئێمەیان لە پرسێکی تایبەت ئاگادارنەکردووەتەوە و هەر تەواوکەری کۆبوونەوەکانی پێشت دەبێت.



PM:03:12:29/07/2017