قایمقامیەتی‌ سلێمانی: هەر کەسێک نرخی گران کرد ئاگادارمان بکەنەوە

قایمقامییەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە دەتوانن لە کاتی بینینی بەرزکردنەوەی نرخدا بە کۆمەڵێک ژمارە پەیوەنییان پێوە بکەن.

لەو ڕاگەیەندراوەی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتوە "لە ‌ئەگەری‌ بەدیكردنی‌ هەر بەرزكردنەوەی نرخێك ڕاستەوخۆ پێوەندییان پێوە بكەن، هاوكات پلانیان هەیە كە هەموو شارەدێی و شارۆكەیەك هاوشێوەی سلێمانی چەند ژمارە تەلەفۆنێك بڵاو بكاتەوە و لیژنەی تایبەت بەناو بازاڕەكاندا بڵاو بكاتەوە بۆ سزادانی ئەو فرۆشیارانەی شتومەك بە گران دەفرۆشن."

ژمارەی تەلەفۆنەكان:

٠٧٧٠١٥٤٥٢٢٣ نوێنەری ئاسایشی ئابووری پارێزگای سلێمانی

٠۷۷٠۱٤٥٠۷٥٥ بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی

٠۷۷٠۸٦۷۷۷۷۷ سەرۆكی لیژنەی باڵای قایمقامیەت

٠۷۷٠۱٤۳۲۲۲٤ سەرۆكی هۆبەی چاودێری بازرگانی

هەر دوێنێش قایمقامیەتی هەولێر چەند ژمارەی تەلەفۆنێكی بڵاو كردەوە لە ئەگەری بەرزكردنەوەی نرخ، پێوەندی بكەن بۆ سزادانی بازرگانەكان.



PM:03:31:29/07/2017